بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، ڕێوڕەسمی "وڵام دانەوەی میلیۆنی" ئیدانە کردنی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن ئەمڕۆ بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس لە عێراق بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئێستا خۆپیشاندانی خەڵک لە هەندێ شوێنی بەغدا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی میلیۆنی ئیدانە کردنی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن دەستی پێ کردووە.
رۆژی پێشوو شاندی حەشدی شەعبی عێراق بە دەرکردنی بانگهێشت نامەی گشتیی لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی خەڵک لە گۆڕەپانی تەحریر بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهید سولەیمانی هەواڵی دا و داوای بەشداری بەربڵاوی خەڵک لەم خۆپیشاندانەی کرد.
میدیا عێراقییەکان لە بەشداری تورکمانەکان و دانیشتوانی تەلعەفەر و نەینەوا لەم ڕێوڕەسمە هەواڵیان داوە. دەوترێ فڕۆکە ئەمریکییەکان بۆ بینینی ئەم ڕێوڕەسمە لە حاڵی فڕین دان.
هەروەها لە راپۆرتەکاندا وتراوە خەڵک دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا" دەدەن. ئێستا هادی عامری، شێخ قەیس خەزعەلی و ئەبوو فەدەک ئەلمحەمەداوی لە نێو خۆپیشاندەران دان.
هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتحی عێراقیش وتی: ئێمە لە ئامانجی خۆمان بۆ چوونەدەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان پاشگەز نابینەوە. ئێمە درێژەدەری ڕێگای فەرماندەکانی سەرکەوتنین.
شێخ قەیس خەزعەلیش وتی: داگیرکەرە ئەمریکییەکان دەبێ بزانن ئەم خەڵکە داگیرکەری قبووڵ ناکەن. ئەمریکای داگیرکەر دەبێ لە پەیامی بەرخۆدانی ئیسلامی باش تێبگات.
Your Comment